بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زمان مەراسیمی بەرزڕاگرتنی رۆژی (زمانی دایک) بە درووشمی (زمانی کوردی، شکۆی بوون و نەتەوەییمانە) سازدەکات، چەندان چالاکی زانستی و هونەری لە خۆ دەگرێت:
بڕگەی یەکەم :
بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینانی کۆلێجمان.
بڕگەی دووەم :
بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەکی زانستی سەبارەت بە زمانی دایک، لە لایەن بەڕێز (پ.د. تریفە عومەر ئەحمەد) ەوە، لە بەشی وەرگێڕان بە بەشداری:
_پ.د. عەبدولجەبار مستەفا مەعروف/ بەشی کوردی ، بە ناونیشانی : (جوگرافیای زمانی دایک)
_ پ.د. ئیسماعیل بەرزنجی / بەسی عەرەبی، بە ناونیشانی : (زمانی دایک لە بەردەم باهۆزی تیۆرە نوێیەکاندا)
_ د. بێخال ئەبوبەکر حسین / بەشی ئینگلیزی، بە ناونیشانی : (کاریگەری زمانی دایک لەسەر پاراستنی شوناسی کلتوری)
بڕگەی سێیەم :
چالاکیی هونەری و پێشکەش کردنی گۆرانیی شیرینی کوردی لە لایەن هونەرمەند (بۆکان هەورامی)
بڕگەی چوارەم :
پێشکەشکردنی چالاکیی خوێندکاران لە سەر مێزی تایبەت بە خۆیان و پێشکەش کردنی خواردن و کاری دەستی، لەگەڵ چالاکی زمانی، مەتەڵ، شیعر و گەمەی زمانەوانی.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٩/٢/٢٠٢٥
کات : ١٠ ی سەرلەبەیانی
شوێن: کۆلێجی زمان/هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسول