٢١ ی شوباتی هەموو ساڵێ لە جیهاندا بە ڕۆژی زمانی دایک دانراوە و لە سەرانسەری جیهاندا یادی دەکرێتەوە. لەم ساڵدا بەهۆی کەوتنە ڕۆژی پشووەوە، ڕۆژی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، بە دروشمی ( زمانی کوردی، شکۆی بوون و نەتەوەییمانە ) لێژنەی چالاکییەکانی کۆلێژەکەمان چەند چالاکییەکی زانستی و هونەریی بۆ زیندووڕاگرتنی یادەکە ئەنجامدا.
بۆنەکە بەئامادەبوونی (پڕۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محەمەد عەلی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و (پ.ی.د.زانا محمود) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د.شیروان حەمە صالح) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران و ڕاگران و مامۆستایان و ژمارەیەکی زۆری خوێندکاران، لە هۆڵی د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، بەڕێوەچوو.
لە سەرەتادا بەهۆنراوەی کوردانە و وتەی بەخێرهاتن بۆنەکە دەستیپێکرد، پاشان بە سروودی ئەی ڕەقیبەوە ئامادەبووان ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە گشتی و شەهیدانی ڕێی زمانی کوردیی بە تایبەتی. دواتر (پ.د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج) ڕاگری کۆلێژی زمان؛ وتاری تایبەت بە بۆنەکەی پێشکەشکرد و وێڕای بەخێرهاتنی میوانان، ڕایگەیاند: زمانی دایکی ئێمە زمانی کوردییە و شکۆی بوونمانە، جەختی کردەوە لەوەی وەک کۆلێجی زمان ئەرکی سەرشانمانە بایەخ بە زمان و کولتووری کوردانەمان بدەین و ئەکادیمیانە کاری بۆ بکەین.
پاشان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانییەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کۆلێژی زمان، کە خانەنشینبوون و ژمارەیان بیست و یەک دانە بوو، پێکهاتبوون لە:
پ. د. ظاهر لطیف كریم
پ. د. فەرەیدوون عەبدول محەمەد
پ.د. بەكر عومەر عەلی
پ.د. دڵسۆز جعفر حسين
پ.د. هۆگر مەحموود فەرەج
پ.د. طە صالح امین آغا
پ.د. ئەبوبەكر عومەر قادر
پ. د. هێرش محمد امين
پ.د. عەلی تاهیر حسێن
پ.د. حەمەنووری عومەر كاكی
پ.د. عوسمان عەبدول مەعروف
پ.د. محەمەدئەمین محەمەدنووری ئەمین
پ.ی.د تاهیر محەمەد عەلی
پ.ی.د قومری سەعید عەزیز
پ.ی. د. ئازاد حەسەن فەتاح
م.ی. سەلام شەریف خەسرەو
خاتوو ئاراز سەعید فەرەج
خاتوو نورهان ڕەسول ڕەحیم
بەڕێز كاك محەمەد حەمەئەمین وەیس
بەڕێز كاك تەیب عەبدڵڵا محەمەد
بەڕێز كاك ڕەحیم ئەحمەد عەلی بارام
پاشان، بۆ ڕێزلێنان و شکۆمەند ڕاگرتنی ئەم بۆنە پیرۆزە، پانێڵێک بەڕێوەبرا لەلایەن(پ.د.تریفە عومەر) بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان (پ.د.عەبدولجەبار مستەفا مەعروف)، (پ.د.ئیسماعیل بەرزنجی) و (د.بێخاڵ ئەبوبەکر) .
هەر لە مەراسیمەکەدا، (پ.د.کۆسار محەمەد عەلی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی چالاكی خوێندكارانیان بەسەرکردەوە، کە تێیدا خواردنی كوردەواری و یارییە کوردییەکان و كاری دەستی و چالاكی زمان و مەتەڵ و هۆنراوە و گەمەی زمانەوانییان نمایشکردبوو.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، ئاهەنگێکی میوزیک و گۆرانی بۆ هونەرمەند ( بۆکان هەورامی) بەڕێوەچوو، هاوکات لەلان ڕاگری کۆلێجەوە، قەڵغانی ڕێزلێنان و چەپکەگوڵ پێشکەش بە هونەرمەند بۆکان هەورامی کرا، لە پای خزمەتکردنی هونەری کوردی و گۆرانی میللی دا.
College of Languages Celebrates International Mother Language Day with Academic and Cultural Events
The College of Languages marked International Mother Language Day with a series of academic and artistic activities organized by its Activities Committee. Due to the overlap with a holiday, the event took place on February 19, 2025, under the theme “Kurdish Language: Our Pride and Identity.”
The ceremony, held in Dr. Izzeddin Mustafa Rasul Hall, was attended by Professor Dr. Kosar Mohammed Ali, President of the University of Sulaimani; Dr. Zana Mahmood, Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies; Dr. Shirwan Hamasalih, Vice President for Student Affairs; lecturers; students; and distinguished guests.
The event commenced with a welcoming speech, followed by a moment of silence in honor of all martyrs, particularly those who sacrificed their lives for the Kurdish language. Dr. Shakhawan Jalal Haji Faraj, Dean of the College of Languages, delivered a speech emphasizing Kurdish as the mother tongue, a source of pride, and an essential element of national identity. He also highlighted the college’s role in preserving and promoting Kurdish language and culture through academic initiatives.
As part of the celebration, University President Professor Dr. Kosar Mohammed Ali presented honorary awards to 21 retired professors and staff members from the College of Languages in recognition of their dedicated service. The honorees included
Dr. Zahir Latif Karim,
Dr. Fereydoun Abdul Mohammed,
Dr. Bakr Omar Ali,
Dr. Dilsuz Jaafar Hussein,
Dr. Hogr Mahmood Faraj,
Dr. Tahir Saleh Amin Agha,
Dr. Abu Bakr Omar Qadir,
Dr. Hirsh Mohammed Amin,
Dr. Ali Tahir Hussein,
Dr. Hamanuri Omar Kaki,
Dr. Osman Abdul Ma’aruf,
Dr. Mohammed Amin Mohammed Noori Amin,
Dr. Tahir Mohammed Ali,
Dr. Qomri Saeed Aziz,
Dr. Azad Hassan Fattah,
Assistant Lecturer Salam Sharif Khasraw,
Ms. Araz Saeed Faraj,
Ms. Nurhan Rasul Rahim,
Mr. Mohammed Hama Amin Weis,
Mr. Tayeb Abdullah Mohammed,
and Mr. Rahim Ahmed Ali Baram.
To further highlight the occasion, a panel discussion was held, moderated by Dr. Trifa Omar, featuring distinguished academics Dr. Abduljabar Mustafa Ma’aruf, Dr. Ismail Barzinji, and Dr. Bekhal Abu Bakr. Additionally, the University President and his deputies visited student exhibitions showcasing traditional Kurdish cuisine, cultural games, linguistic activities, literary performances, and artistic displays.
The event concluded with a musical performance by renowned artist Bokan Hawrami, who was presented with an honorary plaque and floral tribute by the College of Languages in recognition of his contributions to Kurdish music and national songs.
