لە کۆلێژی زمان خولیکی تۆپی پێ بەڕێوە چوو کە لە لایەن نوێنەریاتی گشتی کۆلێجی زمانەوە ڕێک خرابوو ، کە لە حەڤدە تیپ پێکهاتبوو و سەرجەم بەشەکانی کۆلێژ تێیدا بەشدار بوون، بە سپۆنسەریی سپۆرت چێک سەنتەر و بە هاوکاریی نوێنەری گشتیی بەشەکان، یاریی کۆتایی لەنێوان هەردوو تیپی قۆناغی چواری بەشی کوردیی ئێواران و قۆناغی دووی بەشی ئینگلیزیی بەیانیان بەڕێوە چوو، یاری کۆتایی خولەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز د. شاخەوان جەلال حاجی فرج ڕاگری کۆلێجەمان و بەڕێزان سەرۆکی بەشی ئینگلیزی و لێپرسراوی هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجەکەمان بەڕێوەچوو کە بە سەرکەوتنی ئینگلیزی کۆتایی بە یارییەکە هات.
بە ناوی کۆلێژی زمانەوە پیرۆزبایی لە تیپی براوە دەکەین کە بە ڕەوشتێکی بەرزی وەرزشییەوە توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن. دەستخۆشی زۆریشمان بۆ تیپی کوردی کە توانیان پلەی دووەم بەدەست بهێنن.
لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە هەردوو خوێنکاری پەروەردەی وەرزش (هەردی عەبدولڕەحمان حضر و سورێن محەمەد عەبودڵڵا) دەکەین کە ناوبژیوانی یاریی پێش کۆتایی و یاریی کۆتایی خولەکەیان کرد
A football tournament was held for our esteemed College of Language, graced by the presence of the Dean of the College of Languages, the Head of the English Department, and the Head of the Higher Education unit. This exhilarating event witnessed the participation of seventeen teams, showcasing the remarkable enthusiasm and sportsmanship of our departments.
Sponsored by the generous support of Sport Check Center and facilitated by the dedicated efforts of the departmental representatives of our college, the tournament was a resounding success.
As the College of Language, we extend our warmest congratulations to the triumphant English Department for emerging as the victors of this thrilling competition. We also commend the Kurdish team for securing the second place in the tournament.
Special recognition is due to two exceptional students from the Physical Education Department, Hardy Abdulrahman Hader and Suren Mohammed Abdullah, for their impeccable refereeing throughout the semi-final and final matches.
At the final, the rewards were distributed by the Dean to the succeeded teams, adding a special touch of recognition and appreciation to their achievements.
Once again, congratulations to all participants for making this event a memorable success.
خوێندکارانی بەڕێز،
پێویستە هەموو خوێندکارێک ئیمەیڵی زانکۆیی بەردەست بێت و بتوانێت داخڵی ئیمەیڵەکەی ببێت. ئەگەر نا:
١.دوای کارابوونی (سیستەمی زانیاری خوێندکاران) ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت نمرەکانت وەربگریتەوە.
٢.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت ئاگاداری ڕێژەی ئامادە نەبوونت ببیت.
٣.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت داخڵی کلاس و کۆرسەکانی زانکۆ ببیت و وانەکانت پێ ناگات.
هەموو ئەمانە بە سیستەم دەکرێن و تۆی خوێندکار بێبەش ئەبیت لێیان.
هەر خوێندکارێک (پاسوۆردی ئیمەیڵی زانکۆیی بیر نەماوە) یان (ئیمەیڵی زانکۆیی نییە)، تکایە با ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە.
لە ڕێگەی (ئیمەیڵی کەسی) یان (WhatsApp)، ئیمەڵی زانکۆیی و پاسوۆردەکەت پێ دەگاتەوە.
* تکایە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە و ئاگاداری زانیارییەکانت بە، چونکە تەنها یەک جار دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.
لینکی فۆڕم: کلیک لێرە بکە