ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢/٥/٢٠٢٤ زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زمان، بەشی عەرەبی گەشتێکی کولتوورییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکەیان ڕێک خست، بۆ کتێبخانەی ئەوقاف لە سلێمانی، مەبەست لەم گەشتە زیاتر شارەزا بوون بوو لە چۆنێتیی خواستنی کتێب لە کتێبخانە و زانیاریوەربگرن دەربارەی (دەستنووس و مجەلات)، چونکە لەو بوارانەدا لێکۆڵینەوەی تایبەتییان دەبێت.
خوێندکاران لەو بوارەدا کتێبیان خواست، پاشتر هەڵدەستن بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە (المهارات مهنیة)یە، تایبەت بە وانەی (تفکر النقدی)، لێکۆڵینەوەکان بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستای وانە: (د. ڕۆژان خەزنەدار) و (م. تارا اسماعیل) ئەنجام درا
On May 2, 2024, Sulaimani University’s College of Language, Arabic Department, orchestrated a cultural excursion for their first-year students to the Endowment Library in Sulaimani. The primary aim of this outing was to acquaint students with the process of borrowing books from the library, and getting information on manuscripts and magazines essential for their future research endeavors in these areas.
In line with their academic goals, students specifically requested books relevant to their field of study and expressed their intention to conduct research on professional skills related to the lecture of Critical Thinking.The research endeavors of these budding scholars will be under the expert guidance and supervision of Dr. Rojan Khaznadar and Ms. Tara Ismael, ensuring comprehensive support throughout the research process.
خوێندکارانی بەڕێز،
پێویستە هەموو خوێندکارێک ئیمەیڵی زانکۆیی بەردەست بێت و بتوانێت داخڵی ئیمەیڵەکەی ببێت. ئەگەر نا:
١.دوای کارابوونی (سیستەمی زانیاری خوێندکاران) ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت نمرەکانت وەربگریتەوە.
٢.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت ئاگاداری ڕێژەی ئامادە نەبوونت ببیت.
٣.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت داخڵی کلاس و کۆرسەکانی زانکۆ ببیت و وانەکانت پێ ناگات.
هەموو ئەمانە بە سیستەم دەکرێن و تۆی خوێندکار بێبەش ئەبیت لێیان.
هەر خوێندکارێک (پاسوۆردی ئیمەیڵی زانکۆیی بیر نەماوە) یان (ئیمەیڵی زانکۆیی نییە)، تکایە با ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە.
لە ڕێگەی (ئیمەیڵی کەسی) یان (WhatsApp)، ئیمەڵی زانکۆیی و پاسوۆردەکەت پێ دەگاتەوە.
* تکایە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە و ئاگاداری زانیارییەکانت بە، چونکە تەنها یەک جار دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.
لینکی فۆڕم: کلیک لێرە بکە