، پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و هەڵگری بڕوانامەی بۆرد لەو بوارەدا و کارمەند لە نەخۆشخانەی منداڵبوون، لەژێر ناونیشانی “گرنگیدان بە سەلامەتیی تەندروستی جەستەیی و دەروونی”. لەو سیمینارەدا بابەتی زۆر گرنگ بۆ خوێندکارە کچەکانی کۆلێجەکەمان خرایە ڕوو، کە گرنگترینیان چۆنێتی خۆپارێزی بوو لە شێرپەنجەی ڕەحم و هێلکەدان و دوورکەوتنەوە لە هەندێک بابەتی جوانکاری و ڤایپ و… کە دەبنە هۆکار بۆ کۆمەڵێک نەخۆشیی وەک شێرپەنجە. ئامانج لەم سیمینارەش هۆشیارکردنەوەی کچانی زانکۆیە بۆ گرگیدان بە لایەنی تەندروستی و پاکوخاوێنییان و بە سەرکەوتویی کۆتایی بە سیمینارەکە هات
On May 27, 2024, the Arabic Department of the College of Language organized a seminar featuring Dr. Juanita Salah Ahmad, a specialist in surgery, gynecology, childbirth, and infertility. Dr. Ahmad, who holds a board certificate in her field and is an employee at the Maternity Hospital, delivered an insightful seminar titled “Maintaining Physical and Mental Health.”
During the seminar, Dr. Ahmad addressed critical health topics pertinent to the female students of our college. Key discussions included methods to prevent uterine and ovarian cancer and the health risks associated with certain cosmetics and vapes, which can lead to severe illnesses like cancer.
The primary objective of this seminar was to enhance health and hygiene awareness among female university students. The event concluded successfully, leaving the attendees better informed and equipped to make healthier choices.
خوێندکارانی بەڕێز،
پێویستە هەموو خوێندکارێک ئیمەیڵی زانکۆیی بەردەست بێت و بتوانێت داخڵی ئیمەیڵەکەی ببێت. ئەگەر نا:
١.دوای کارابوونی (سیستەمی زانیاری خوێندکاران) ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت نمرەکانت وەربگریتەوە.
٢.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت ئاگاداری ڕێژەی ئامادە نەبوونت ببیت.
٣.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت داخڵی کلاس و کۆرسەکانی زانکۆ ببیت و وانەکانت پێ ناگات.
هەموو ئەمانە بە سیستەم دەکرێن و تۆی خوێندکار بێبەش ئەبیت لێیان.
هەر خوێندکارێک (پاسوۆردی ئیمەیڵی زانکۆیی بیر نەماوە) یان (ئیمەیڵی زانکۆیی نییە)، تکایە با ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە.
لە ڕێگەی (ئیمەیڵی کەسی) یان (WhatsApp)، ئیمەڵی زانکۆیی و پاسوۆردەکەت پێ دەگاتەوە.
* تکایە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە و ئاگاداری زانیارییەکانت بە، چونکە تەنها یەک جار دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.
لینکی فۆڕم: کلیک لێرە بکە