ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١/ ٦/ ٢٠٢٤، لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی لە هەر پێنج بەشی بەیانیان (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، وەرگێڕان، فارسی) و ئێواران ( کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)، یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی سیمستەری دووەم/ خولی یەکەم، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤)، بەڕێوە چوو
On Saturday, June 1, 2024, the College of Languages at Sulaimani University conducted the first day of exams for the second semester / first round of the academic year 2023-2024. Exams were held in all five morning departments (Kurdish, Arabic, English, Translation, Persian) and evening departments (Kurdish, Arabic, English).
خوێندکارانی بەڕێز،
پێویستە هەموو خوێندکارێک ئیمەیڵی زانکۆیی بەردەست بێت و بتوانێت داخڵی ئیمەیڵەکەی ببێت. ئەگەر نا:
١.دوای کارابوونی (سیستەمی زانیاری خوێندکاران) ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت نمرەکانت وەربگریتەوە.
٢.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت ئاگاداری ڕێژەی ئامادە نەبوونت ببیت.
٣.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت داخڵی کلاس و کۆرسەکانی زانکۆ ببیت و وانەکانت پێ ناگات.
هەموو ئەمانە بە سیستەم دەکرێن و تۆی خوێندکار بێبەش ئەبیت لێیان.
هەر خوێندکارێک (پاسوۆردی ئیمەیڵی زانکۆیی بیر نەماوە) یان (ئیمەیڵی زانکۆیی نییە)، تکایە با ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە.
لە ڕێگەی (ئیمەیڵی کەسی) یان (WhatsApp)، ئیمەڵی زانکۆیی و پاسوۆردەکەت پێ دەگاتەوە.
* تکایە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە و ئاگاداری زانیارییەکانت بە، چونکە تەنها یەک جار دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.
لینکی فۆڕم: کلیک لێرە بکە