ڕۆژی ٤/ ٦/ ٢٠٢٤، ڕاگری کۆڵێژی زمان (پ. د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج) و یاریدەدەری ڕاگر (د. دالیا ئەحمەد موسی) سەردانی هۆبەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵایان کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی سمستەری دووەم/ خوێندنی باڵا
خوێندکارانی بەڕێز،
پێویستە هەموو خوێندکارێک ئیمەیڵی زانکۆیی بەردەست بێت و بتوانێت داخڵی ئیمەیڵەکەی ببێت. ئەگەر نا:
١.دوای کارابوونی (سیستەمی زانیاری خوێندکاران) ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت نمرەکانت وەربگریتەوە.
٢.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت ئاگاداری ڕێژەی ئامادە نەبوونت ببیت.
٣.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت داخڵی کلاس و کۆرسەکانی زانکۆ ببیت و وانەکانت پێ ناگات.
هەموو ئەمانە بە سیستەم دەکرێن و تۆی خوێندکار بێبەش ئەبیت لێیان.
هەر خوێندکارێک (پاسوۆردی ئیمەیڵی زانکۆیی بیر نەماوە) یان (ئیمەیڵی زانکۆیی نییە)، تکایە با ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە.
لە ڕێگەی (ئیمەیڵی کەسی) یان (WhatsApp)، ئیمەڵی زانکۆیی و پاسوۆردەکەت پێ دەگاتەوە.
* تکایە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە و ئاگاداری زانیارییەکانت بە، چونکە تەنها یەک جار دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.
لینکی فۆڕم: کلیک لێرە بکە