زانکۆی سلێمانی_ کۆلێجی زمان، بەشی زمانی ئینگلیزی، لە ٢٣/١/٢٠٢٥ ، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وانەی “ژینگەی کاری زانکۆیی“ و هەفتەی کاری خۆبەخشی و پاکڕاگرتنی ژینگە، هەڵسان بە ڕێکخستنی جووڵەیەکی ژینگەیی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکەیان، چالاکییەکە بریتیبوو لە پاککردنەوەی سەرجەم بەشەکەیان، کە خوێندکاران بە ویست و جۆشەوە بەشدارییان تێدا کرد؛ ئەم جۆرە چالاکییانە دەتوانێت لە پەیوەندیی هەستی “شوێن” و ڕێزگرتنی لای خوێندکار، لە چوار ساڵی خوێندندا، ڕۆڵ و کاریگەریی دابنێ.
On January 25, 2025, the College of Languages at Sulaimani University, through the Department of English, organized an environmental initiative for first-year students as part of the “University Work Environment” course and Volunteer Work and Environmental Cleaning Week.
The students participated willingly and enthusiastically. Over the course of their four years of study, they will develop a sense of belonging and respect for their environment.