ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٣/٥/٢٠٢٤، ژمارەیەک لە مامۆستایان و توێژەرانى زمان و ئەدەبی فارسی، کە لە زانکۆکانى ئێرانەوە بە سەردانێک هاتبوونە شارى سلێمانى، لەمیانی گەشتەکەیاندا، بە یاوەریی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانى کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران: بەڕێز حەسەنپوور، سەردانى کۆلێجی زمان و بەشی زمان و ئەدەبی فارسییان کرد. مەبەست لەم دیدارە، لە نزیکەوە ئاشنابوون بوو بە مامۆستایانى بەشی فارسی و گۆڕینەوەی بیروڕای زانستی لەنێوان هەردوولادا. هەر لەم دیدارەدا سەرۆکی بەشی فارسیی کۆلێجەکەمان و میوانان، کتێبخانەى گشتیى زانکۆى سلێمانی و بەشە جیاوازەکانى کتێبخانەیان بەسەر کردەوە
On Monday, May 13, 2024, a delegation comprising lecturers and researchers specializing in linguistics and literature from Iranian universities, led by Mr. Hassanpour, the head of the Cultural Relations Department of the Islamic Republic of Iran, visited Sulaimani. The primary aim of their visit was to engage closely with the faculty members of the Persian Department of our college, fostering an exchange of scholarly ideas and perspectives. As part of their itinerary, the delegation, accompanied by the head of our Persian Department, explored various sections of Sulaimani University’s Central Library.