چوار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی (دایک)، وەک باڵیۆزی زانست، کە لەنێویاندا خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی (ئیمان ئومێد نامیق) لە قۆناغی دووەم، وەک نوێنەری کۆلێژی زمان، بەشداری لە پڕۆگرامی دیداری باڵیۆزانی زانستدا کرد، لەژێر دروشمی (گەنجان، ئاوات و ئاڵنگاری). دیدارەکە لە بەرواری ٧ ـ ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ لە شاری ئیزمیری وڵاتی تورکیا، بە بەشداری 150 خوێندکار و گەنج لە 8 وڵات و 41 شاری جیاواز و زیاتر لە 20 کەسایەتیی سیاسی و حکومی و ڕێکخراوەیی هەردوو وڵاتی کوردستان و تورکیا بەڕێوە چوو.
لە دیدارەکەدا چەندین پانێڵ و وۆرکشۆپی پەیوەندیدار بە لایەنی گەنجانەوە پێشکەشکران:
*گەنجان، ئەزموون و داهاتوو
*لە ناوخۆییبوونەوە بۆ بە نێودەوڵەتیبوون
*هێزی خانمان لە سەرکردایەتیکردندا
* ئابووریی سەربەخۆ، داهێنان و دەسپێشخەری
*کوردەکان و تورکەکان؛ کورتەیەک لە مێژووی هەزار ساڵەیان
* بەنێودەوڵەتیکردنی کاری ڕێکخراوەیی
* ئامادەکاری بۆ بازاڕی کار
*پەرەپێدانی تواناکان
*هاوسەنگیی کارکردن، خوێندن، ژیانی کۆمەڵایەتی
لە کۆتاییدا وەک خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بەشداربووین لە پانێڵی هەڵسەنگاندنی دیدارەکە و لەلایەن ڕێکخەرانی دیدارەکەوە بڕوانامەی بەشداریکردن و نێودەوڵەتیمان پێ بەخشرا.
Four outstanding students from the University of Sulaymaniyah, including Eman Umed Namiq from our College of Language’s English Department, have proudly represented us as Science Ambassadors in the prestigious Science Ambassadors Meeting, rallying under the inspiring theme of “Youth, Aspirations, and Challenges”. This meeting was held from March 7th to 10th, 2024, in Izmir, Turkey. The event brought together 150 students and youth from 8 countries and 41 different cities, along with over 20 influential figures from political, governmental and organizational spheres of both Kurdistan and Turkey. Throughout the meeting, a series of panels and workshops delved into youth-related topics, such as:
– Youth, experience and future
– From local to global
– Women’s strength in leadership
– Independent economy, innovation and initiative
– Kurds and Turks / A brief summary of their history over a millennium
– Internationalization of organizational work
– Preparing for the labor market
– Skills development
– Balance of wok, study, and social life
At the conclusion, our students were honored with International Certificates of Participation by the event organizers, marking their significant contribution to the global discourse on science and youth leadership.