خوێندکارانی بەڕێز،
پێویستە هەموو خوێندکارێک ئیمەیڵی زانکۆیی بەردەست بێت و بتوانێت داخڵی ئیمەیڵەکەی ببێت. ئەگەر نا:
١.دوای کارابوونی (سیستەمی زانیاری خوێندکاران) ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت نمرەکانت وەربگریتەوە.
٢.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت ئاگاداری ڕێژەی ئامادە نەبوونت ببیت.
٣.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت داخڵی کلاس و کۆرسەکانی زانکۆ ببیت و وانەکانت پێ ناگات.
هەموو ئەمانە بە سیستەم دەکرێن و تۆی خوێندکار بێبەش ئەبیت لێیان.
هەر خوێندکارێک (پاسوۆردی ئیمەیڵی زانکۆیی بیر نەماوە) یان (ئیمەیڵی زانکۆیی نییە)، تکایە با ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە.
لە ڕێگەی (ئیمەیڵی کەسی) یان (WhatsApp)، ئیمەڵی زانکۆیی و پاسوۆردەکەت پێ دەگاتەوە.
* تکایە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە و ئاگاداری زانیارییەکانت بە، چونکە تەنها یەک جار دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.
لینکی فۆڕم: کلیک لێرە بکە
ڕۆژی ٤/ ٦/ ٢٠٢٤، ڕاگری کۆڵێژی زمان (پ. د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج) و یاریدەدەری ڕاگر (د. دالیا ئەحمەد موسی) سەردانی هۆبەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵایان کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی سمستەری دووەم/ خوێندنی باڵا
ڕۆژی ٤/ ٦/ ٢٠٢٤، سەردانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (د. کۆسار محەمەد عەلی) و یاریدەدەرانی بە یاوەریی ڕاگری کۆلێژی زمان (پ.د، شاخەوان جەلال حاجی فەرەج) بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی کۆلێژی زمان، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣- ٢٠٤) بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی سیسمتەری دووەم، خوولی یەکەم
On June 4, 2024, the President of the University of Sulaimani, Dr. Kosar Mohammed Ali, along with his assistants and the Dean of the Language College, Prof. Dr. Shakhawan Jalal Haji Faraj, visited the examination halls of the Language College students for the academic year 2023-2024, second semester, first round, to oversee the conduct of the examinations.