چالاکی گۆڕینەوەی جلوبەرگ
وەک دیاردەیەکی شارستانی و بە مەبەستی پاراستنی هەسارەی زەوی لە پاشەڕۆ و دووبارە بەکارهێنانەوەی کەرەستەکان و بەئابووریکردن تێیدا، ساڵانە لە سەرتاسەری جیهاندا چالاکی “Dress exchang event
Clothing swap event”، “بۆنەی گۆڕینەوەی جلوبەرگ” ئەنجام دەدرێت.
خوێندكارانی یانەی ژینگەدۆستیی كۆلێژی زمانیش هەڵدەستن بە ڕێکخستنی چالاکیی جلگۆڕینەوە، وەک بۆ زۆربەمان ڕوونە، زۆرینەمان پۆشاكەكان فڕێ دەدەین و دەچین هی نوێ دەكڕین، چونكە لە پێشچاومان كەوتوون، لە بری ئەوە دەتوانین لەگەڵ مامۆستا و هاوڕێ و كارمەندەكاندا بیگۆڕینەوە، بەمەش جۆرێك لە خاكەڕایی و ژینگەپارێزی و ئابووریكردنمان كردووە. بۆ ئەم مەبەستە خوێندكاران و مامۆستایان و كارمەندان دەتوانن بەشدار بن، بە هێنان و گۆڕینەوەی پۆشاک (كچانە و كوڕانە)، ئیکسسوار و قەرتاسییە، پێڵاو، جانتا، كەلوپەل و كوپ و تابلۆ…هتد.
چەند خوێندكارێكی دەستڕەنگینیش لەو بۆنەیەدا بەشدار دەبن و مەکینەکانیان دێنن، بە پارەیەکی ڕەمزی بلووز و کابۆ و جلی زیاد دەبڕن و دەیکەن بە توورەکە و جانتای شان.
مەرجی وەرگرتنی شتەکان:
پاکوخاوێن بێت و عەیبدار و بێكەڵك نەبێت.
جلی ژێرەوەی تیا نەبێت.
ئوتوکراو بێت.
داوا دەكەین ئەو ڕۆژە خوێندكاران توورەكە و جانتای پەڕۆ بێنن لە بری زەرفی نایلۆن و جانتای پلاستیكی.
بۆ بەشداری پەیوەندی بكەن، بەو خوێندکارانەی کە ناو وبەشەکانیان لە خوارەوە هاتووە:
بەشی كوردی: هۆنیا دلێر، قۆناغی چوار.
بەشی عەرەبی: شیلان لوقمان، محەمەد كاكە ڕەش.
بەشی ئینگلیزی: دادوەر دارا، قۆناغی چوار.
بەشی وەرگێڕان: ئالا زرار ، قۆناغی سێ.
كاتی چالاكییەكە: ٢٠٢٤/١١/١٨
ڕۆژی دووشەممە، کاتژمێر ١٢:٠٠
