English Department’s students outreach to Malli Kchan/ Girls’ Home
A dedicated group of students from the English Department of College of Language, led by Dr. Soma Nawzad, embarked on a meaningful journey on Sunday, March 10, 2024. Their mission was to visit Malli Kchan and extend a token of support and comfort through their provision of essential supplies.
Malli Kchan is a safe haven for orphans aged 5 to 12. During their visit, the students connected with the children, engaging in warm conversations about their daily lives. The English Department team generously presented a range of essential supplies including new clothes, cleaning materials, school supplies, and nourishing food.
As the visit concluded, both the children and the orphanage supervisors expressed their heartfelt gratitude for the English Department students’ presence, thanking them for the meaningful and joyous interaction. This event truly exemplifies the spirit of compassion and community service within our college.
خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی زمان سەردانی ماڵی کچان دەکەن
کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی، بە سەرپەرشتی د.سۆما نەوزاد، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢٤، بە مەبەستی پێشکەشکردنی کۆمەڵێک پێداویستی، سەردانی (ماڵی کچان)یان کرد.
ماڵی کچان خانەیەکی ئارامە و منداڵانی بێسەرپەرشتی تەمەن ٥ بۆ ١٢ ساڵ داڵدە دەدات. لە سەردانەکەدا، خوێندکارانی ئامادەبوو چاویان بە منداڵەکان کەوت و پاش هەواڵپرسین و گفتوگۆکردن، چەندین پێداویستیی جۆراوجۆریان پێشکەشی منداڵەکان کرد. پێداویستییەکان پێکهاتبوون لە: جلو بەرگی نوێ، ماددەی پاککەرەوە، پێداویستیی قوتابخانە و خواردەمەنی.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، منداڵەکان و سەپەرشتیارانی خانەکە خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانەکەی خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی دەربڕی و سوپاسیان کردن بۆ بەسەرکردنەوەیان.